
یاریگا –
لە بارودۆخە ناهەموارەکەی ریال مەدریدی پێدا تێپەڕدەبێت رۆژنامەنووسێک هەواڵێکی گەورە بە هاندەرانی ئەو یانەیە دەدات.
شاهانەکان لەم وەرزە دوو راهێنەر؛ چابی ئالۆنسۆ و ئالڤارۆ ئاربێلوا، سەرپەرشتی کردوون بەڵام هیچکام لەو دووانە تا ئێستا لە ئاستی چاوەڕوانی هاندەرانی مێرێنگی نەبوونە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فرانچۆیس گایاردۆ لە ئێل چیرینگیتۆ، ریال مەدرید بۆ هاوین پلانێکی تۆکمەی هەیە بۆ هێنانی راهێنەر و دەستەی یاریدەر.
وەک گایاردۆ ئاشکرایکردووە، لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردووەوە رێککەوتن کراوە لەنێوان کارگێڕی یانە مەدریدیەکە و یۆرگن کڵۆپ بۆ وەگرتنی پۆستەکە.
لەوەش خۆشتر بۆ هاندەرانی قەڵای سپی، یاریدەری یەکەمی کڵۆپ تۆنی کرووسی ئەفسانەی مەدریدییەکان دەبێت. کۆی بیرۆکەکەش بۆ ئەوەیە لەم هاوینەدا ئامامجەکانیان بێتەدی.
🚨💣 ¡ÚLTIMA HORA!
El plan del Real Madrid es que Toni Kroos sea el segundo entrenador del Real Madrid y Jürgen Klopp el principal.
Recordar el acuerdo con Jurgen Klopp esta CERRADO dsd Diciembre 2025.
La idea es que todo se haga este verano.
¡Fin boom! ¡Al lío! 👉💣🔥 pic.twitter.com/Xz26tpW2W6
— François Gallardo (@F_GallardoTV) April 13, 2026
هێشتا هیچ ئاماژەیەکی فەرمی لە یۆرگن و تۆنی نەبینراوە دوای ئەم هەواڵە چاوەڕواننەکراوە. ئەوە لەکاتێکدایە ئەوەی یەکەمیان تا ئێستا سەرقاڵی پرۆژەکەیەتی لەگەڵ رێد بوڵ و، ئەوەی دووەمیشیان ئەکادیمیایەکی فێرکاریی هەیە هەر لە مەدرید.



