ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

راستییەکان دەرکەوتن؛ چابی ئاڵۆنسۆ کێشەی ریال مەدرید نەبوو، بەڵکوو قوربانیی بوو

بێرنابیۆ پەشیمانە و ئانفێڵد چاوەڕێیە

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر دوورخستنەوەی چابی ئالۆنسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، ئێستا دیمەنەکە بەتەواوی گۆڕاوە.

رۆژنامەی ئاس ـی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، ئەو رەخنانەی ئاراستەی ئاڵۆنسۆ دەکران سەبارەت بە لاوازیی ئامادەسازی، شێوازی بەرگری و مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەستێرەکان بەتایبەت ڤینیسیۆس جونیۆر، ئێستا لای یانەکانی ئەوروپا وەکوو قسەی بێبنەما دەبینرێن.

ساتی ناساندنی چابی ئاڵۆنسۆ وەکوو راهێنەری نوێ

مەدرید بێ چابی؛ هەرەسێکی بەردەوام
لەو کاتەوەی ئاڵۆنسۆ دوای شکستی جامی سوپەری ئیسپانیا دەرکرا، ریال مەدرید نەیتوانیوە هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە. یانەکە جامی شای لەدەستدا، لە لالیگا پاشەکشەی کرد و ئێستا تەنیا چامپیۆنزلیگی بۆ ماوەتەوە کە ئەویش لەژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە، ئەم ئەنجامانە راستییەکیان بۆ هەموو ئەوروپا دەرخست؛ کێشەی ریال مەدرید زۆر لە ئاڵۆنسۆ گەورەتر بوو.

ئانفێڵد؛ وێستگەی داهاتوو
لە کاتێکدا ئاڵۆنسۆ لە پشوویەکی بێدەنگدایە، گەورە یانەکانی ئەوروپا لەسەر هێڵن. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئێستا هەموو رێگاکانی راهێنەرە باسکییەکە بەرەو ئانفێڵد دەچن.

لیڤەرپوول، کە وەررزێکی ناڕێکی لەگەڵ ئارنە سڵۆت بەڕێکردووە و لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە، ئاڵۆنسۆ وەکوو فریادڕەس و ئەفسانەیەکی گەڕاوە دەبینێت.

ئاس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە ئینگلتەرا، وەکوو بێرنابیۆ نابێت و پڕۆژەکەی چابی کاتی تەواوی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بنیادی بنێتەوە، چونکە بەرپرسانی رێدز و یانەکانی دیکەی ئەوروپاش پێیان وایە کێشەکانی ریال مەدرید بەهۆی ئاڵۆنسۆوە نەبوو و ئەگەر دەرفەتی تەواوی پێ بدرابووایە، ئەوا لەگەڵ یانەی شاهانە سەرکەوتوو دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button