جیهانگرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

یوساین بۆڵتی نوێ؛ گاوت جیهان سەرسام دەکات و ژمارە پێوانەییەکان دەشکێنێت

لە پەنابەرییەوە بۆ خێراترین گەنجی جیهان؛ چیرۆکە سەرسوڕهێنەرەکەی گاوت گاوت

Yariga App

یاریگا –

جیهانی نێودەوڵەتیی راکردن شایەتحاڵی لەدایکبوونی دیاردەیەکی نوێیە؛ گاوت گاوت، ئەو گەنجە ئوسترالییەی تەمەنی تەنیا 18 ساڵە، لە ئێستاوە نازناوی یوساین بۆڵت ـی نوێی لێنراوە، دوای ئەوەی توانی لە یارییەکانی پاڵەوانێتی نیشتمانیی ئوسترالیادا هەمووان شۆک بکات.

شکاندنی ژمارەی پێوانەیی جیهانی
گاوت، توانی راکردنی 200 مەتر بە کاتی 19.67چرکە ببڕێت، بەمەش ژمارەی پێوانەیی جیهانی بۆ تەمەنی خوار 20 ساڵ شکاند. ئەم پێشکەوتنە خێرایەی گاوت سەرنجڕاکێشە؛ چونکە لە ماوەی تەنیا یەک وەرزدا کاتەکەی لە 20.20  چرکەوە بۆ 19.67 کەم کردووەتەوە.

بۆچی بە یوساین بۆڵت بەراورد دەکرێت؟
شارەزایانی ئەم وەرزشە ئاماژە بەوە دەکەن کە گاوت خاوەن باڵایەکی بەرز و هەنگاوی درێژە، رێک وەکوو بۆڵت. رامۆن سید، راهێنەری بەناوبانگ دەڵێت؛

ئەو بۆ راکردن لەدایکبووە، شێوازی راکردنی زۆر سووک و کاریزماییە.

هەروەها ئانخێل دێڤید رۆدریگێز، راکەری پێشوو، پێشبینی دەکات کە ئەم گەنجە لە ئۆڵۆمپیادی 2028ـی لۆس ئانجلێسدا یەکێک بێت لە رکابەرە سەرەکییەکانی مەدالیای ئاڵتوونی.

گاوت گات

لە پەنابەرییەوە بۆ لووتکەی جیهان
چیرۆکی ناوی گاوتـیش سەرنجڕاکێشە؛ دایک و باوکی کاتێک لە سوودانەوە بەرەو میسر و دواتر ئوسترالیا هەڵاتوون، بەهۆی هەڵەیەکی رێنووس لە فەرمانگەی پاسپۆرتی سوودان، ناوی گووت گۆڕاوە بۆ گاوت. ئێستا ئەم ناوە بووەتە ناسراوترین ناو لە جیهانی راکردنی خێرادا و کۆمپانیای ئەدیداس گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ واژۆ کردووە.

Back to top button