
یاریگا –
مشتومڕەکانی یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و جیرۆنا کە 1-1 کۆتایی هات بەردەوامییان هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە ئەگەری بوونی لێدانێکی سزای گوماناوی لە دوایین خولەکەکاندا.
یەکسانبوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ گورزێکی کوشندە بوو بۆ مەدرید، چونکە لە کێبڕکێی نازناوەکەدا زۆر لە دوای یانەی بارسێلۆناوە جێی هێشتن، بەڵام ئێستا زۆربەی سەرنجەکان چووەتە سەر ساتێکی یەکلاکەرەوە لە خولەکی 87، کاتێک ئێمباپێ لەنێو ناوچەی سزادا کەوت دوای ئەوەی وادیار بوو ئانیشکی لێدرابێت.
ناوبژیوان ئەلبێرۆلا رۆخاس لێدانی سزای هەژمار نەکرد، بەو پێیەی پێی وابوو هێرشبەرە فەڕەنسییەکە نواندنی کردووە و خۆی خستووە، بەڵام دواتر ئێمباپێ بینرا کە خوێنی لێدەهات و لەنێو یاریگا پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەبوو.
رۆژنامەنووس سیرۆ لۆپێز لە بەرنامەی El Partidazoـی رادیۆی کۆپێ بە توندی رەخنەی لە بڕیارەکە گرت و گوتی:
من لە ناوبژیوان تووڕەم، نیەتێکی خراپ دەبینم. ئەمە هەڵە نییە، بڕوا ناکەم هیچ کامیان خوێنی سەر رووخساری ئێمباپێیان نەبینیبێت و لانی کەم لە رێگەی ڤارەوە گفتوگۆیان لەسەر نەکردبێت. بڕوای پێ ناکەم، ئەو لێدانە سزاکەی هەژمار نەکرد چونکە نەیویست هەژماری بکات.
ئەم رووداوە بەردەوامە لە زیادکردنی تووڕەیی هاندەرانی مەدرید، کە پێیان وایە بڕیارەکە کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لەسەر یارییەکە و هیواکانیان بۆ بردنەوەی نازناوەکە، کە بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت.
⚽ Siro López, sobre el arbitraje del Real Madrid-Girona y el codazo con sangre a Mbappé: “Veo mala intención, no pitaron el penalti porque no les dio la gana” https://t.co/bVLPQ4YJSc
— COPE (@COPE) April 13, 2026



