ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
فەرمی؛ ئەستێرەیەکی گەورەی ریال مەدرید گەڕایەوە

یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی گەڕایەوە مەشقەکانی ریال مەدرید.
ریال مەدرید لە مەشق و ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن ئامادەیە و کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسیش گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکە و ئەمڕۆ لەگەڵ تیمەکە مەشقی کردووە.

ئێمباپێ بەهۆی برینداربوونی برۆی بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی دوێنێی نەکرد و وەکوو رێکارێکی خۆپارێزی بەتەنیا مەشقی کرد.
بەڵام سوپەر کیلیان ئێستا هەست بە باشی دەکات و لەگەڵ هاوڕێکانی دەستی بە مەشقی بەکۆمەڵکردووەتەوە و بۆ یارییەکەی بایرن میونشن ئامادەیە.
چوارشەممە 15ـی نیسانی 2026 ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناجی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە



