ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی لەکۆتایی وەرزدا مانچێستەر سیتی باشتر دەردەکەوێت؟ گواردیۆلا وەڵامێکی هەرگیز چاوەڕواننەکراو دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بەردەوامە لە فشار خستنەسەر ئارسیناڵی پێشەنگ و ئەمشەویش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە چێڵسی خاوەن ماڵ هێنا لەنێو یاریگای ستامفۆردبریج و لە گەڕی 32ی یارییەکانی پرێمەرلیگ، بەڵام یارییەک کەمتر بۆ سیتی.

چەند هەفتەیەک بوو ئارسیناڵ لەلایەک بەهۆی ئەنجامە باشەکانی خۆیانەوە و لەلایەک بەهۆی خاڵ لەدەستدانی سیتیزنس جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەو یانە رکابەرەی بەرزتکردبووە بەجۆرێک گەشبینیەکی لای زۆرینەی هاندەرانی دروستکردبوو کە ئەم وەرزە بە خەونە لەمێژینەکەیان دەگەن کە بردنەوەی پرێمەرلیگە. بەڵام گواردیۆلا و کوڕانی خۆیان کۆکردەوە و بە ئەستەم دۆڕانێکیان تووشدەبێت، ئەوە بەتایبەت دوای کرانەدەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ و خۆتەرخانکردن بۆ خولی ئینگلیزی.

لەدوای بردنەوەکەی ئەمشەویان لە چێڵسی، لە وەڵامی ئەوەی بۆچی مان سیتی لە کۆتاییەکانی وەرزەکە هێندە باشە، پێپ وەڵامێکی سەیری دایەوە و وتی

بەهۆی خۆرەوە… نا، نا خۆ گاڵتە ناکەم. لە شاری مانچێستەر هەرگیز خۆری لێ نییە. ئەگەر لە مانگی نۆڤێمبەر خۆر هەبوایە، ئەوا ئێمە لە مانگی یەنایەر دەبووینە پاڵەوانی پرێمەرلیگ. بۆیە هۆکار خۆرەکەیە، بە راستگۆییەوە دەیڵێم. لەم کاتانەدا مەزاج باشترە.

 

بەو بردنەوەیە، سیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 64 و ئێستا بە جیاوازیی 6 خاڵ لەدوای ئارسیناڵی پێشەنگەوە دێن. یاریی داهاتووشیان یەکشەممەی داهاتووە بەرامبەر یەکتر لەنێو یاریگای ئیتحاد. چاودێران و شرۆڤەکارانی وەرزشەکە پێیان وایە ئەنجامی یارییەکە تا رادەیەکی زۆر بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەم وەرزەیان دەدات بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button