ئینگلتەرا

دوای سێیەم شکستی لەسەریەک چارەنووسی راهێنەری چێڵسی چی دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بە راهێنەرایەتی لیام رۆسێنیۆر بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانیان و ئەمشەو لەنێو یاریگای خۆیان بەخراپی بە مانجێستەر سیتی دۆڕا.

بلووز لە گەڕی 32ی یارییەکانی پرێمەرلیگ لەنێو ستامفۆردبریج میوانداریی سیتی کرد و بە ئەنجامی 0-3 بە تیمەکەی پێپ گواردیۆلا دۆڕان. کە ئەوەش سێیەم شکستی لەسەریەک بوو بۆ لیام و چوارەم دۆڕاندن بوو لە کۆتا پێنج یارییدا.

رۆسێنیۆر کە ئەم زستانە لە جێگەی ئینزۆ مارێسکا پۆستەکەی وەرگرت، گومان لەسەر داهاتووی دروستبووە ئەگەرچی خودی خۆی بە متمانە بە پرۆژە دوورمەوداکەیانەوە دەردەخات. لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە سەبارەت بەو بابەتە وتی

ئەو ماوەیە، تەنانەت هەفتەی رابردووش، گفتوگۆی پڕ وردەکارییمان هەبووە کە پێویستە دوای مێرکاتۆی هاوینە چۆن بین. من دڵنیاییم هەیە و بە هەندێک کات دەتوانین شتی زۆر تایبەت دروستبکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی چێڵسی کە ئێستا تیمەکەی بە 48 خاڵەوە لە پلەی شەشەم دێن، پێپ گواردیۆلا و یۆرگن كڵۆپی بە نموونە هێنایەوە و وتی

تەنانەت گواردیۆلا و كڵۆپیش ساڵێکیان لە بەردەستدابوو بۆ چارەسەکردنی شتەکان. منیش مانگی یەنایەر هاتووم. لەگەڵ ئەوەشدا دەزانم کە دەبێ یارییەکان ببەمەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button