ئەفریقاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ یاریزانێکی مەغریبی یەکێک لە جوانترین و دەگمەنترین گۆڵەکانی مێژوو تۆماردەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە خولی مەغریبی یاریزانێکی یانەی مەغریبی فاسی بە گۆڵێکی ئێجگار ناوازە بووە ترێندی پێگە وەرزشیەکان.

لە گەڕی 15ی یارییەکانی خولی ئەو وڵاتە، ئیدریس لە خولەکی 80ی یارییەکە بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش کە بە شێوازی “گۆڵی رابۆنا” ناسراوە، تۆڕی ویدادی هەژاند.

گۆڵەکە هەرزوو کاردانەوەی پێگە عەرەبی و تەنانەت جیهانیەکانیشی لێکەوتەوە و بە شیاوی خەڵاتی “پوشکاش”یان وەسفکرد.

دیمەنی گۆڵی بەرگریکارەکە ببینە:


هاوکات گۆڵەکە سێ خالی یارییەکەش بوو، بەوەش یانەکەی ئیدریس توانی پێشەنگی خولی مەغریبی وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button