ئینگلتەراگرنگترین

ئێدی هاو لە پرسیاری ئەوەی بۆچی یاریی بە ئەستێرە دیارەکانی ناکات وەڵامێکی سەیر دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو نیوکاسڵ لە گەڕی 32 ی یارییەکانی پرێمەرلیگ دووەم شسکتی لەسەریەک و چواردەهەمی وەرزەکەی نۆشی کاتێک 2-1 بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕا.

نیوکاسڵ بە راهێنەرایەتی ئێدی هاو بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی دیار لەوانە ئانتۆنی ئیلانگا، یوان ویسا و نیک ڤۆڵتیمادە، بە سەرەتایەکی باشەوە دەستی بە وەرزەکە نوێیەکەی کرد. بەڵام ئێستا لە پلەی 14ی پرێمەرلیگ گیرساونەتەوە.

ئەوەی تێبینی دەکرا لە پێکهاتە سەرەکیەکەی ئێدی هاو، نەبوونی ناوە دیارەکانی وەک ئیلانگا، ویسا و ڤۆڵتمادی بوون. لە دوای یارییەکە لە پرسیاری ئەوەی بۆچی ئەستێرە سەرەکیەکان لە پێکهاتەکەیدا نەبوون، راهێنەرەکەی نیوکاسڵ وتی

من لەسەر بنەمای نرخی گواستنەوەکان پێکهاتە دانانێم. بەڵکوو لەسەر بنەمای ئەوەی چی دەبینم پێکاتە دادەنێم. بۆ نموونە پێموابوو ویڵ ئۆسولا لە راهێنەکان زۆر باش بوو، بۆیە شایەنی سەرەکیی بوو.

 

بۆ زانین، ویسا بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند و پاداشتەکان لەبرێنتفۆردەوە بۆ نیوکاسڵ، ئیلانگا 55 ملیۆن پاوەند لە نۆتینگهام و ڤۆڵتیمادەش بە بەهای نزیکەی 70 ملیۆن پاوەند لە شتوتگارتی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە کرد.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button