کوردستانگرنگترین

ئێستا؛ دەربەندیخان بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی وەرزشی دەربەندیخان بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی بارودۆخی یانەكەی بڵاوكردەوە.

دەربەندیخان بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت و بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی خولی نایابی كوردستان دێت.

دەربەندیخان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند;

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کۆبوونەوەی نا ئاسایی خۆی ئەنجامدا سەبارەت بە ئەو دۆخە نەخوازراوەی کە یانەکەمان توشی هات لەماوەی رابردوودا ،دوای تاوتوێ کردنی سەرجەم و پێشنیاری ئەندامانی بەڕێزی یانە
لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بڕیارماندا بە:

  1. دوور خستنەوەی ئەو یاریزانانەی بایکۆتی یارییەكەیان بەرامبەر زاخۆ كرد.
  2. هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانانەی کە بایکۆتی یاریی زاخۆ و دەربەندیخانیان کرد.
  3. لێبڕینی مووچەی مانگی سێ بە ڕێژەی 100% ( ئەوانەی پێشتر بری پێشەکی گرێبەستیان وەرگرتووە).

  4. لێبڕینی 50 %  مانگی سێ بۆ ئەو یاریزانانەی کە بایکۆتیان کردووە ( مانگانە  موچەیان وەرگرتووە و پێشەکی گرێبەستیان نیە).

  5. دەرهێنانی ناوی ئەو یاریزانانەی ئامادەی یاری زاخۆ نەبوون لەلیستی مووچەی مانگی چوار.

  6. سوپاس و پێزانین بۆ هەرسێ یاریزانانی تازە پێگەشتوانی یانەکەمان کە لەم دۆخەدا لەگەڵ یانەکەی خۆیان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button