ئیتاڵیائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ریال مەدرید رێگری لە پلانێکی بارسێلۆنا دەکات

مێرێنگی دەرگاکانی بە رووی بلاوگرانا دادەخات

Yariga App

یاریگا –

دۆسیەی ڤیکتۆر مونۆز، ئەستێرەی یانەی ئۆساسونا، بووەتە جێگەی ململانێی نێوان جەمسەرەکانی ئیسپانیا و لە کاتێکدا دەنگۆکان باس لە ئارەزووی بارسێلۆنا دەکەن بۆ گواستنەوەی، کارگێڕیی ریال مەدرید بە توندی پەیامێکی ناڕاستەوخۆی بۆ کاتالوونییەکان ناردووە؛ “مونیۆز بۆ ئێوە نییە”.

کۆنترۆڵی رەهای مەدرید
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوخۆی یانەی شاهانەوە دەست رۆژنامەی ئاس کەوتووە، داهاتووی ڤیکتۆر مونۆز بۆ سێ وەرزی داهاتوو بەستراوەتەوە بە بڕیاری هاوبەشی نێوان یاریزانەکە و ریال مەدرید، ئەمە تەنیا بۆ مونۆز نییە، بەڵکوو یاریزانانی وەک نیکۆ پاز و جاکۆبۆش هەمان بارودۆخیان هەیە. ریال مەدرید مافی پێشینەی کڕینی هەیە، واتە ئەگەر هەر ئۆفەرێک بۆ مونۆز بێت، لۆس بلانکۆس دەتوانێت بە هەمان نرخ یاریزانەکە بۆ خۆی بباتەوە.

ئامارەکان و مەرجی کڕینەوە
مونۆز لەم وەرزەی لالیگا لە هەموو یارییەکاندا بەشدار بووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستە، ئەمەش وای کردووە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت. لە کاتێکدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە، ریال مەدرید دەتوانێت لە سێ هاوینی داهاتوودا بە نرخەکانی 8- 9 یاخود 10 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بکڕێتەوە. جگە لەوەش، نیوەی مافی فرۆشتنی یاریزانەکە لە %50 بۆ ریال مەدرید دەبێت ئەگەر بچێتە هەر یانەیەکی دیکە.

ئینگلتەرا و ئیتاڵیا چاوەڕێدەکەن
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای داخستنی دەرگا لە بارسێلۆنا، یانەکانی پرێمەرلیگ و سێریا ئەی چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەڵام هەموو شتێک لە ژوورە تاریکەکانی ڤاڵدێبێباس بڕیاری لێ دەدرێت و پێناچێت فلۆرێنتینۆ پێرێز رێگە بدات یەکێک لە بەرهەمە سەرکەوتووەکانی بگاتە دەستی رکابەرە مێژووییەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button