
یاریگا –
عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، کۆمەڵێک زانیاریی گرنگی ئاشکرا کرد سەبارەت بە پلانی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی 2026، کاروباری دارایی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یەکێتییەکە.
48 کاتژمێری داهاتوو و یارییە دۆستانەکان
درجال رایگەیاند کە لە ماوەی 48کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستی یارییەکی دۆستانەی گەورە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا واژۆ دەکەن کە بڕیارە لە 4ـی حوزەیرانی داهاتوو یارییهكه له نێوان ههڵبژاردهی عێراق و ئیسپانیا بكرێت.
هەروەها هەوڵ هەیە بۆ رێکخستنی دوو یاری تری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەیەکی تری ئەوروپی و یەکێکی ئەفریقی بۆ ئەوەی شێرەکانی رافیدەین بە باشترین شێوە بۆ مۆندیال ئامادهبن.
ریزبەندیی جیهانی و فیلمێکی دیکۆمێنتاری
درجال دەڵێت:
“ناکرێت عێراق لە پلەی 57ـی جیهانی بێت، شوێنی سروشتیی ئێمە لە ناو 30 باشترینەکاندایە.
ئاشکراشیکرد کە خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکۆمێنتارین کە باس لە گەشتی سەرکەوتنی عێراق بۆ مۆندیال دەکات کە 21 یارییمان كردووه.
دۆسیەی دارایی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
سەبارەت بەو 10 ملیۆن دۆلارەی کە عێراق وەک پاداشتی سەرکەوتن بۆ مۆندیال وەریدەگرێت، درجال گوتی:
30٪ی بڕەکە بۆ باج دەڕوات.
1.5 ملیۆن دۆلار بۆ ئامادەکارییەکان تەرخان دەکرێت.
ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ خەرجییەکانی گەشتکردن و ئامادهكارییهكانی بۆ مۆندیال و تێچووەکانی تر دەبێت.
تاوهكو ئێستا یەک دۆلار بە شێوەیەکی پوخت نەچووەتە خەزێنەی یەکێتییەکەوە.
کاساس و یاریزانەکان
درجال ئاماژەی بەوەکرد کە خیسۆس کاساس لە دوای جامی ئاسیای 2023 گرێبەستی لە کۆریای باشوورەوە بۆ هاتبوو، بەڵام نەڕۆیشت. سەبارەت بە یاریزانەکان، درجال راستییەکی تاڵی درکاند و گوتی:
“کاساس بڕوای بە تواناکانی عەلی حەمادی نەبوو، هەروەها پێی وابوو زێدان ئیقبال لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئەو ناگونجێت، بۆیە ئەو دوو یاریزانە چانسی تەواویان پێنەدرا.”
دەستوەردان لە پێکهاتە و هەڵبژاردنەکان
درجال جەختی کردەوە کە هەرگیز دەستوەردانی لە پێکهاتەی هەڵبژاردە نەکردووە، تەنیا یەکجار نەبێت کە رازی شنێیشیل لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەرامبەر ئەرجەنتین داوای راوێژی لێکردووە. هەروەها گوتی یەکێتییەکە گۆڕاوە بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی و دیجیتاله.



