ئێستا؛ ئەستێرەیەکی گەورە بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە

یاریگا –
یان ئۆبلاک، گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی و خۆی بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا ئامادە دەکات.
رادیۆی کادینا کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، ئۆبلاک بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کردووە و ئەگەری هەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.
👌 Oblak, ejercitándose con total normalidad@AS_Picu pic.twitter.com/9Z6DA8TGXV
— Diario AS (@diarioas) April 12, 2026
ئۆبلاک لە 12ـی شووباتەوە بەهۆی پێکانی ماسوولکە دابڕاوە و ماوەی دوو مانگە بەشداریی هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردوە.
گەڕانەوەی ئەو گۆڵپارێزە 33 ساڵانییە لەم کاتەدا هەواڵێکی خۆشە بۆ تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی، چوونکە سێشەممە 14ـی نیسانی 2026 لە یارییەکی چارەنووسساز و لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری بارسێلۆنا دەکەن.
یانە مەدریدییەکە لە یاریی چوون لە کامپ نۆو 2-0 بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە یاریی گەڕانەوە بە یەکسانبوون یاخود دۆڕان بە جیاوازی گۆڵێکیش دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
💥 INFORMA @RuizAntonito
✅ Johnny Cardoso entrena con el grupo. Oblak también está recuperado y podría jugar el martes ante el @FCBarcelona
❌ Barrios, Giménez y Hancko todavía no pic.twitter.com/aUua3tMBs9
— Tiempo de Juego (@tjcope) April 12, 2026



