ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ کیلیان ئێمباپێ بەشداریی مەشقەکانی نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەهۆی ئازار بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکردووە.

ئێمباپێ لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی جیڕۆنا برۆی برینداربوو، بە چەند تەقەڵێک دووراوەتەوە، هەر بۆیە وەکوو رێکارێکی خۆ پارێزی ئەمڕۆ بەتەنیا لە هۆڵی لەشجوانی مەشقی کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە تەنیا دوای سێ رۆژی دیکە ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید

هاوکات گێلێرمۆ رای، رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ پێکانی نییە و بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن دەکات

ئێمباپێ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 38 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، 39 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.

Back to top button