دیێگۆ سیمیۆنی: پلانی خۆمم هەیە و لێی پاشگەزنابمەوە
پلانێکی نهێنی بۆ یاریی بارسێلۆنا هەیە؟

یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، دوای دۆڕانی تیپەکەی بەرامبەر سێڤییا، بە متمانەیەکی زۆرەوە بەشداری لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا کرد و رایگەیاند کە پلانەکانی خۆی ناگۆڕێت.
چۆلۆ کە لەم یارییەدا بە یەکێک لە گەنجترین پێکهاتەکانی سەردەمی خۆی یاری کرد و دەستخۆشی لە یاریزانە لاوەکان کرد کە سەرەڕای گۆڵێکی کتوپڕ لە سەرەتای یارییەکەدا، توانییان کۆنترۆڵی یارییەکە بگرنە دەست.
✅ ¡El Cholo tiene un plan y no se va a mover de eso! pic.twitter.com/N32sUZrx7g
— Diario AS (@diarioas) April 11, 2026
هەمیشە هەمان شت دەڵێمەوە؛ تەمەن گرنگ نییە، یاریزان هەیە لە یاری تێدەگات و هەشە تێناگات. پێم وایە زۆر باش کێبڕکێمان کرد، بەڵام سێڤییا لە گۆڵکردندا بەهێزتر بوو.
کاتێک لێی پرسرا ئەم دۆڕانە بەهۆی بیرکردنەوە بووە لە یارییە هەستیارەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا، سیمیۆنی بە راشکاوی رایگەیاند؛
ئێمە پلانمان هەیە، دەکرێت پلانەکە سەرکەوتوو بێت یان شکستی تێدا بێت، بەڵام من لە شوێنی خۆم ناجوڵێم و پاشگەز نابمەوە، چونکە خۆم دەزانم چی دەکەم.



