پێش رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ؛ سەرئێشيیەکی نوێ تووشی هانزی فلیک دەبێت
فلیک لە بەرامبەر ریمۆنتادا و کێشەکانی هێڵی بەرگری

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، نەک تەنیا رووبەڕووی ئەنجامێکی قورس دەبێتەوە 2-0، بەڵکوو لەناو قەیرانێکی قووڵی هێڵی بەرگریدا دەجەنگێت.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هانزی فلیک لەپێش رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی جێرارد مارتن، هانزی فلیک تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە.

بەرگرییەکی وێرانبوو؛ کوبارسی و کریستنسن ئامادەنین
گەورەترین گورز بۆ بلاوگرانا، سزادانی پاو کوبارسییە بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یاری چووندا وەریگرت. لەگەڵ بەردەوامی پێکانەکەی ئاندرێس کریستێنسن، فلیک دوو لە باشترین بژاردەکانی لە دەستداوە. تەنیا هیوای ئێستای جێرارد مارتینە، کە ئەویش لە یاری دێربی بەرامبەر ئیسپانیۆل تووشی پێکان بوو، هەرچەندە فلیک دەڵێت پێموانییە پێکانەکەی ترسناک بێت و دەتوانێت رۆژی سێشەممە یاری بکات.
جووتێکی نائاشنا؛ سەرکێشییە گەورەکە
ئەگەر جێرارد مارتن بەشداریی یارییەکە نەکات، فلیک ناچارە پەنا بۆ رۆناڵد ئاراوخۆ و ئێریک گارسیا ببات. مەترسییەکە لێرەدایە کە ئاراوخۆ ماوەیەکی زۆرە وەکوو باڵی راست یاریی دەکات و ئێریک گارسیاش لە هێڵی ناوەڕاست جێگیر بووە. نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان ئەم دوو یاریزانەدا، لە بەردەم هێرشبەرانی سیمیۆنی دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی مەرگ و ژیان.
کاریگەریی لەسەر هێڵی ناوەڕاست
ئەم گۆڕانکارییانە تەنیا بەرگری ناگرێتەوە، بەڵکوو هێڵی ناوەڕاستیش دەشێوێنێت. ئەگەر ئێریک گارسیا بگەڕێتەوە دواوە، فلیک ناچارە فرێنکی دی یۆنگ یان پێدری لە ناوەڕاستی بەرگریکار دابنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دی یۆنگ هێشتا بە تەواوی بۆ 90 خولەکی تەواو ئامادە نییە.