
یاریگا –
مارک كاسادۆ، ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.
كاسادۆ لە هاوینی 2024 لە تیمی دووەمی بارسێلۆنا بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەدا هەیە.
💼 Casadó, convencido de salir este verano
❌ El centrocampista tiene cada vez más claro que no entra en los planes de Hansi Flick
✍️ @Alfremartinezz https://t.co/xzXBEuaEUP
— Diario SPORT (@sport) April 12, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی سپۆرت، مارک كاسادۆ بڕیاریداوە لە هاویندا ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
ناوەڕاستكارە ئیسپانییەكە لەبەر دوو هۆكار بڕیاری جێهێشتنی بارسێلۆنای داوە؛
- ئیدارەی یانەكە گفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی راگرتووە.
- رۆڵی یارییكردنی لە ناو یانەكەدا كەمبووەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چاوەڕواندەكرێت كاسادۆ پەیوەندی بە خولی سعوودییەوە بكات و بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
كاسادۆ لەم وەرزەدا بەشداری لە 29 یاریی كردووە و تەنیا یەک ئەسیستی كردووە.
لەگەڵ تیمی یەكەمی بارسێلۆنا 70 یاریی كردووە توانیویەتی یەک گۆڵ بكات و حەفت گۆڵیش درووستبكات.



