ئیسپانیاگرنگترین

یامال مێژوو دەنووسێتەوە؛ ریكۆردێكی راوول و ئۆوین دەشكێنێت

ژمارەیەكی پێوانەیی 67 ساڵ پێش ئێستا دووبارە دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە ئاستە بەرزەكەی سەرنجی هەمووانی بۆلای خۆی راكێشاوە.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێسپانیۆلی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 31 لالیگای ئیسپانیا.

لەو یارییەدا لامین یامال لە كۆی چوار گۆڵ بەشداری سێ گۆڵی یارییەكەی كرد، گۆڵێكی كرد و دوو گۆڵیشی درووستكرد.

لامین یامال لەم وەرزەی لالیگادا ژمارەی گۆڵەكانی بۆ 15گۆڵ بەرزكردەوە و لە 100 یاریی لالیگادا29 گۆڵی كردووە.

لامینی 18 ساڵان بوو بە یەكەم یاریزان لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا بتوانێت 29 گۆڵ پێش گەیشتنی بە 19 ساڵی بكات، ئەمەش یەكەمجارە لە دوای جیمی گریڤز لە ساڵی 1959 روودەدات.

لاوە زێڕینەكەی بارسێلۆنا توانی پێش هەریەک لە راوول گۆنزالێز و مایكڵ ئۆوین بكەوێت كە پێش 19 ساڵی 28 گۆڵیان لە خولەكانی ئەوروپا كردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button