
یاریگا –
دهۆک ئامادەکاری بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا کۆتایی پێهێنا و راهێنەری تیپەکەش باسی کێشەی زۆری یارییەکان بەدوای یەکەوە دەکات.
یەک شەممە ( 12ـی نیسانی 2026 ) لە گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە یاریگای کاپتن شەرار حەیدەر دهۆک و ئەمانەی بەغدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بۆ ئەم یارییە دهۆک توانای پیتەر گۆرگیسی ئەستێرەی تیپەکەی بۆ گەڕاوەتەوە و بەشداری دوایین یەکەی مەشقی تیپەکەش کرد.
ئەحمەد خەلەف، راهێنەری دهۆک دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی و بەرزونزمی ئاستی یاریزانەکان لە یارییەکان گووتی:
پێویستە قەرەبووی ئەنجامی یاریی رابردوو بکەینەوە کە بەرامبەر گەڕمە شکستمان هێنا، بەهۆی زۆری یارییەکان بەدوای یەک ئاستی یاریزانەکان جێگیر نیە و لە هەندێ کات کاریگەری لەسەرمان درووست دەکات، تیپەکە بۆ یاریی ئەمانە ئامادەیە و هەمووان لە پێناو سێ خاڵی یارییەکە دەچینە یاریگا، پێویستە ریزبەندییەکەمان باشتر بکەین.
دهۆک بە 37 خاڵ لە ریزبەندی 11 دێت و گەڕی داهاتووش لە یاریی لووتکەدا میوانداری قوەجەوییە دەکات، ئەمانەی بەغداش بە 27 خاڵ لە ریزبەندی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.



