چامپیۆنزلیگگرنگترین

هانزی فلیک: بۆ بردنەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید پێویستمان بە پەرجوو نییە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک هێشتا لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بێهیوا نەبووە ئەگەرچی یاریی چوونیان لەنێو کامپ نو 0-2 بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دۆراندووە.

ئەمشەو دوای بردنەوە گەورەکەیان 4-1 لە ئیسپانیۆل لە چوارچێوەی گەڕی 31ی لالیگا کە جگە لەوەی جیاوازیی خاڵەکانیان لەگەڵ ریال مەدریدی نزیکترین رکابەریان بەرزکردەوە بۆ 9 خاڵ، هاوکات پاڵپشتێکی مەعنەویشی بۆ یاریزانەکانی فەراهم کرد بۆ سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر جەنگاوەرەکانی دیێگۆ سیمیۆنی.

لە وەڵامی ئەوەی ئایا پێویستیان بە پەرجوو “موعجیزە” هەیە بۆ بردنەوە لە ئاتلێتی و گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتیەکە، راهێنەرە ئەڵمانیەکە وتی

پێویستمان بە هیچ پەرجوویەک نییە بۆ سێشممە. تەنها پێویستمان بە یارییە نایابەکەمانە، دەشتوانین ئەوە ئەنجام بدەین.

 

هەر لە بارەی ئەو یارییە چارەنووسسازە فلیک وتی

پێویستە ئەرێنی بیربکەینەوە. دەزانین کە بۆ سێشەممە پێویستمان بە یارییەکی ۆزر باش هەیە. بۆ ئەوەش ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێش کۆتایی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button