
یاریگا –
بایرن میونشن بە راهێنەرایەتی ڤینسینت کۆمپانی بەردەوامە لە تێکشاندنی رکابەرەکانی و ئەم جارە بە گۆڵبارانکردنی سانت پاولی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.
هەردوو یانە لە هەفتەی 29ی بوندسلیگا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە. بایرن بە پێکهاتەیەکی نیمچەفەرمیەوە چووە نێو یاریگا و توانی بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لە خاوەن ماڵ بباتەوە. بەوەش هەم جیاوازییەکەی لە نزیکترین رکابەری لە خولی ئەڵمانی کە بروسیا دۆرتموندە بەرزکردەوە بۆ 12 خاڵ، هەم پشووی بە بەشێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی دا بۆ یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید کە چوارشەممەی ئەم هەفتە لەنێو ئالیانز ئارینا بەڕێوەدەچێت. بەوپێیەی یارییەکی چارەنووسسازە بۆ هەردوولا کە رووبەڕووبوونەوەی چوونیان 1-2 لە بەرژەوەندی باڤارییەکان کۆتایی هاتبوو.
تۆمارکردنی 5 گۆڵەکەی ئەمشەو، ژمارەی پێوانەیی لەگەڵدابوو. ئەوەش بەپێی تۆڕەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارە پێوانەییەکان.
تیمەکەی کۆمپانی، کە دووەم وەرزی راهێنەرایەتی بەلجیکیەکەیە لەگەڵ بایرن، کۆی گۆڵەکانیان لەم وەرزەی خولی ئەڵمانی بەرزکردەوە بۆ 105 گۆڵ. بەوەش بوونە خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە مێژووی خولی ئەو وڵاتە لە میانی تەنها یەک وەرز. ماریۆ گۆرێتزکا ئەو شانازییەی بەرکەوت کاتێ ئەنجامی یارییەکەی کردە 2-0 کە شکاندنی ریکۆردەکە بوو.
Goretzka with the 𝒓𝒆𝒄𝒐𝒓𝒅 𝒃𝒓𝒆𝒂𝒌𝒊𝒏𝒈 𝒃𝒂𝒍𝒍! 👏❤️ pic.twitter.com/ITi6pKUWM3
— FC Bayern (@FCBayernEN) April 11, 2026
ریکۆردی زۆرترین گۆڵ لە ماوەی تەنها وەرزێکدا پێشتر لە 1971/72 لەلایەن بایرن تۆمارکرابوو.
Leon Goretzka scored our 102nd league goal of the season, breaking a Bundesliga record that’s stood for 54 years 👏 pic.twitter.com/20SHhjxWVU
— FC Bayern (@FCBayernEN) April 11, 2026
ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا 7 هەفتە ماوە لە رکابەرێتیەکانی ئەو خولە. بەوەش چاوەڕواندەکرێت ژمارەی گۆڵەکانیان زۆر لەوە زیاتر بەرزبکەنەوە.
ئەم وەرزە یانە ئەڵمانییەکە تیمێکی هێرشبەریی تۆقێنەرن. 18 یاریزانی جیاواز توانیویەتی تۆڕی رکابەرە نێوخۆییەکانیان بهەژێنن بۆ گەیشتن بە 105 گۆڵ.
1️⃣0️⃣5️⃣ 𝒈𝒐𝒂𝒍𝒔. 1️⃣8️⃣ 𝒈𝒐𝒂𝒍𝒔𝒄𝒐𝒓𝒆𝒓𝒔. 1️⃣ 𝒕𝒆𝒂𝒎 pic.twitter.com/MypFrZmtr2
— FC Bayern (@FCBayernEN) April 11, 2026



