ئێستا؛ فێران تۆرێس زەنگی مەترسی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید لێدا

یاریگا –
دوای شکستە سەختەکەی هەفتەی رابردوویان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا بە گۆڵبارانکردنی ئیسپانیۆل لە خولی ئیسپانی هێزی خۆی پیشاندایەوە و هاوکات هێندەیتر پێگەی پێشەنگی قایمتر کرد.
لە هەفتەی 31ی لالیگا بارسێلۆنا لە دێربی کەتەلۆنیا پێشوازی لە ئیسپانیۆل کرد و 4-1 لە میوانەکەی بردەوە. لەو یارییەی تێیدا فێران تۆرێس گۆڵی یەکەم و دووەمی بلاوگرانای تۆمارکرد.
لەدوای یارییەکە هێرشبەرە ئیسپانیەکە باسی لەو رەخنانەکرد کە ماوەیەکە لێیدەگریدرێت بەهۆی دوورکەوتنەوە لە ئاستی چاوەڕوانکراو و توانای گۆڵکردنی و وتی
زۆرجار خەڵکانێک هەیە کە بەشێوەی نەرێنی قسە لەسەر من دەکەن، زۆر بەکەمی شتی ئەرێنیم لەبارەوە دەڵێن. ئەمە بێزارم دەکات. منیش تەرکیزم لەسەر خۆمە و بەردەوامم لە کارکردن.
سەبارەت بە یاریی گەڕانەوەشیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کە یاریی چوونیان 0-2 بە کورانی دیێگۆ سیمیۆنی دۆڕاندووە، تۆرێس وتی
بەڵێ، بێگومان دەتوانین لە ئاتلێتیکۆ مەدرید ببەینەوە. بۆ ئەوەش دەچینە ئەوێ (یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ).
🚨 Ferran Torres on his haters: “There are often people who talk about me in a negative way, but they say very little positive things… it bothers them”.
“I’m focused on myself, I keep working hard”. pic.twitter.com/hx0ly0QEir
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 11, 2026
🚨 Ferran Torres: “Of course we can beat Atlético… and we will go for it”. pic.twitter.com/WhEzIMLLyf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 11, 2026
بە بردنەوە لە ئیسپانیۆل،، بارسا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 79 و جیاوازییەکەی لەگەڵ نزیکیترین رکابەری کە ریال مەدریدە بەرزکردەوە بۆ 9 خاڵ.



