ئینگلتەراگرنگترین

ئیگۆر تیاگۆ گۆڵکارێکی بێ رکابەر لە مێژووی یاریزانە بەڕازیلیەکانی پرێمەرلیگ

Yariga App
  • یاریگا –

ئیگۆر تیاگۆ بەردەوامە لە درەوشانەوە لە پرێمەرلیگ و ئەمشەویش بە گۆڵێک ناوی خۆی خستە پێش یاریزانە بەڕازیلیەکانی مێژووی ئەو خولە.

تیاگۆی 24 ساڵان لە هاوینی 2024 لە کڵەب بروجی بەلجیکیەوە پەیوەندی بەو یانە ئینگلیزیەوە کرد. بەڵام هەر لە یەکەم دەرکەوتنیدا بەهۆی پێکانێکی سەختەوە نەیتوانی بەشداریی زۆرێک لە یارییەکانی یانە نوێیەکەی بکات. هەربۆیە گرەوی خۆی خستە ئەم وەرزەی 2025-2026 و توانیشی گرەوەکەی بباتەوە.

ئەمشەویش لە هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ هەر لە خولەکی بە هەژاندنی تۆڕی یانەی ئێڤەرتنی میوان توانی خۆی بکاتە خاوەنی 20 گۆڵ لەم وەرزەی پرێمەرلیگ. بەوەش بووە یەکەمین یاریزانی بەڕازیل بتوانێ بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە لە ماوەی تەنها یەک وەرزی خولەکە.

ئەگەرچی یانەی میوان  لە خولەکی 26 ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، بەڵام تیاگۆ جارێکیتر توانا گۆڵکارییەکانی خۆی پیشاندایەوە و لە خولەکی 76 برێنتفۆردی پێشخستەوە. پێش فیکەی کۆتاییش ئێڤەرتۆن توانی جارێکیتر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و بە یەکی خاڵێک یاریگایان جێهێشت.

ئەو یەکسانبوونەش کۆی خاڵەکانی برێنتفۆردی بەرزکردوە بۆ 48 و لە پلەی 7ی ریزبەندیەکە دێت بۆ شەڕکردن لەسەر بلیتی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button