کوردستانگرنگترین

محەمەد عەبدوڵا وەک ئەستێرەی یاریگا بۆ گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا

سوپه‌ر هاتریكی بۆ یانه‌كه‌ی كرد

Yariga App

یاریگا –

محەمەد عەبدوڵا یاریزانی یانه‌ی زاخۆ سوپه‌ر هاتریكی له‌ تۆڕی گۆڵی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرد و به‌ ئه‌ستێره‌ی یاریگا دیاریكرا.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، محەمەد عەبدوڵا، یاریزانی یانەی زاخۆی وەک باشترین یاریزانی گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان کرد، ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرز و نایابەی لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا نیشانیدا.

محەمەد عەبدوڵا لە یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی دەربەندیخان، کە بە ئەنجامی 5-0 بردنەوەیان بەدەستهێنا، رۆڵێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوەی گێڕا و بووە هۆی ئەوەی یانەکەی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت كه‌ پێش ئه‌م یارییه‌ ده‌ربه‌ندیخان دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان مسۆگه‌ر كردبوو.

ئەم یاریزانە لە ماوەی 90 خولەکی یارییەکەدا، ئاستێکی بێوێنەی پێشکەش کرد و توانی سوپه‌ر هاتریک تۆمار بکات، بەوەی چوار گۆڵ لە کۆی پێنج گۆڵەکەی یانەکەی تۆمارکرد.

محەمەد عەبدوڵا بەم درەوشانەوەیەی، کۆی گۆڵەکانی خۆی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستاندا گەیاندە 10 گۆڵ و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌نگه‌ر محه‌مه‌دی یاریزانی پیشه‌سازی گۆڵكاری خوله‌كه‌ن.

محەمەد عەبدوڵا، کە پێشتر لە یانەی سۆلاڤ یاریی کردووە، لەم یارییەدا قورسایی خۆی لە هێڵی هێرشبەریی زاخۆدا نیشاندا و سەلماندی کە یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی خولەکە.

بەهۆی درەوشانەوەی محەمەد عەبدوڵا و تۆمارکردنی ئەم چوار گۆڵە، یانەی زاخۆ بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و پێگەی خۆی لە پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی به‌هێزتركرد و خاڵه‌كانی بووه‌ 36 خاڵ نۆ خاڵ له‌ هه‌ندرێنی پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ دووره‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button