
یاریگا –
یانەی تۆتنهام بە فەرمی رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی وەکوو راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشان کرد، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی ئیگۆر تودۆر، لە کاتێکدا کە سپێرز لە خراپترین دۆخی مێژوویی خۆیدایە و لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندییە، بەڵام مستەرە نوێیەکە بە خەونێکی گەورەوە هاتووەتە لەندەن.
پڕۆژەیەکی پێنج ساڵە لە لێواری دابەزیندا
دی زێربی کە پێشتر لە برایتن جێدەستی دیار بوو، گرێبەستێکی درێژخانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ کردووە. لە یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند؛
پلانی من ئەوەیە بۆ ماوەیەکی درێژ لێرە بمێنمەوە. ئێستا کاتی قسەکردن نییە لەسەر نازناوەکان، بەڵام ئامانجم ئەوەیە تۆتنهام بگەیەنمە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگ.
گەڕانەوە بۆ سادەیی و کۆنترۆڵکردنی ژووری جلگۆڕین
لە یەکەم هەنگاویدا، دی زێربی تەنها دوو یاریدەدەری لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ ئەوەی زانیاری زۆر بەسەر یاریزانەکاندا نەسەپێنێت و فشارەکانیان کەم بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تایمز، لە چەند رۆژی رابردوو، راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە تەنیا لەگەڵ یاریزانەکانی سپێرز قسەی کردووە بۆ ئەوەی پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر سەندرلاند، متمانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
لە کۆتاییدا دی زێربی پەیامێکی روونی بۆ هاندەران نارد؛
من بڕوام بە خۆم و یاریزانەکانم هەیە، ئێمە شایستەی ئەوەین لە پرێمەرلیگ بین و لێرە دەمێنینەوە.
Roberto De Zerbi: I want to win Premier League with Tottenham
New Spurs boss has immediate task of keeping club in the top flight but is already setting his sights on future success⬇️https://t.co/c8MgezReLh
— Times Sport (@TimesSport) April 10, 2026



