
یاریگا –
ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سویدی یانەی ئارسیناڵ، بەردەوامە لە درەوشانەوە و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لە یەکەم وەرزی خۆیدا لەگەڵ گەنەرز.
یۆکێرێش لەم وەرزە گەیشتە 18 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و ئەم ژمارەیە وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین ئەو یاریزانانەی کە یەکەم وەرزیان لەگەڵ ئارسیناڵ بەڕێدەکەن لە سەردەمی نوێی پرێمەرلیگدا (1992 – ئێستا).
لە مێژووی 34 ساڵی رابردووی ئارسیناڵ، تەنها دوو ئەفسانە توانیویانە لە یەکەم وەرزیاندا گۆڵی زیاتر لە ئەستێرە سودییەکە بکەن؛ تێری هێنری؛ 26 گۆڵ لە وەرزی 1999 – 2000 و ئالێکسیس سانچێز؛ 25 گۆڵ لە وەرزی 2014 – 2015.
18 – Viktor Gyökeres has scored 18 goals in all competitions this season – of players to debut for Arsenal in the Premier League era (from 1992-93), only Thierry Henry in 1999-00 (26) and Alexis Sánchez in 2014-15 (25) scored more in their debut campaign with the club. Firing. pic.twitter.com/URJJ5KS0jq
— OptaJoe (@OptaJoe) April 11, 2026
ئەم ئاستە بەرزەی یۆکێرێش متمانەیەکی زۆری بە هاندەرانی ئارسیناڵ بەخشیوە، کە یانەکەیان دواجار توانیویەتی مەکینەیەکی گۆڵکردن بدۆزێتەوە تاوەکوو بتوانن رکابەری لەسەر نازناوە گەورەکان بکەن.



