
یاریگا –
پیتەر گۆرگیس گەڕایەوە و پەیوەندی بە شاندی یانەی دهۆک لە بەغدا دەکات.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیوویەتی، پیتەر گۆرگیس، هێرشبەری یانەی دهۆک پاش نزیکەی 10 رۆژ مانەوە لە سوید، ئەو وڵاتەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە عێراق.
پیتەر مانگی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە پاشکۆی مۆندیال گەشتی مەکسیکی کرد، بەڵام دوای یارییەکە نەگەڕایەوە و بڕیاریدا لە سوید پشوویەکی کورت وەربگرێت
سبەی یەکشەممە 12ـی نیسانی 2026 دهۆک لە یارییەکانی گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە میوانی ئەمانەی بەغدا، یاریگا زانیوویەتی پیتەر ئێستا لە بەغدایە و پەیوەندی بە شاندی یانەکەی کردووە.
هێرشبەرەکەی دهۆک بەهۆی گەشتەکەی بەرەو مەکسیک و سوید، لە چوار یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی مینا، زاخۆ، تەڵەبە و گەرمە بێبەش بووە.



