
یاریگا –
لە یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و جیرۆنا، رووداوێکی مشتومڕاوی گەورە روویدا کە هاندەران و چاودێرانی وەرزشی تووشی شۆک کردووە و پرسیاری زۆری لەسەر ئاستی ناوبژیوانان و تەکنەلۆژیای ڤار دروستکردووە.
پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، لە یەکێک لە هێرشەکانی ریال مەدریددا، کیلیان ئێمباپێ بەریەککەوتنێکی سووکی لەگەڵ ڤیتۆر رێس، بەرگریکاری جیرۆنا هەبوو، ئەوەی دواتر روویدا جێگەی سەرسوڕمان بوو؛ بەرگریکارەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار قۆڵی بەرز کردەوە و بە توندی کێشای بە دەموچاوی ئەستێرە فەرەنسییەکەدا. سەرەڕای ئەوەی رووداوەکە لەناو ناوچەی سزادا بوو و بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێ پێناڵتییەکی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام ناوبژیوانی سەرەکی هەژماری نەکرد.
🖥️💥 Cruce de cables del VAR en el Real Madrid – Girona.
👉🏻 Mbappé recorta a Vitor Reis y el defensor eleva el brazo impactando con el brazo en el rostro del francés.
❌ 𝗣𝗘𝗡𝗔𝗟𝗧𝗜 𝗖𝗟𝗔𝗥𝗢.
▪️Absolutamente inexplicable que Trujillo Suárez decidiera no intervenir. pic.twitter.com/pU0F8X4Nqm
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) April 10, 2026
بێدەنگییە باوەڕنەکراوەکەی ڤار
ئەوەی زیاتر دۆخەکەی ئاڵۆز کرد، بێدەنگیی ژووری ڤار بوو. تروخیلۆ سوارێز، کە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ڤاری پێسپێردرابوو، هیچ دەستتێوەردانێکی نەکرد و ناوبژیوانی سەرەکی ئاگادار نەکردەوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بۆ گرتە ڤیدیۆییەکان بکات. شارەزایان ئەم بڕیارەی ڤار بە تێکچوونی تەواوەتی سیستەمی پەیوەندی نێوان ناوبژیوانان ناودەبەن و پێیان وایە پاساوهێنانەوە بۆ ئەم هەڵەیە کارێکی ئەستەمە.



