
یاریگا –
ئەمڕۆ دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان چێژی یارییەكانی پرێمەرلیگ دەگەڕێتەوە و ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمس دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بەكاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرنمس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا بە جیدی هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ دەدات و نزیكە لەوەی خەونی هاندەرانی ببێتە راستی.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 31 یاریی 21 یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی 9 خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی دووەم لە پێشەنگی ریزبەندی دێت.
لە بەرامبەردا بۆرنمس لەكۆی 31 یاریی تەنیا نۆ یاریی بردووەتەوە پازدەیاریی یەكسان بووە و حەفت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ میكێل مێرینۆ، تیمبەر، ئۆدیگارد و بوكایۆ ساكا رووبەڕووی بۆرنمس دەبێتەوە.
بۆرنمس بە بێ كڵۆێڤێرت و لویس كوک رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، مۆسكوێرا، لویس سكێڵی
هاڤێرتز، نۆرگارد، رایس
دۆومان، خێسوس، مارتینێلی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس
پیترۆڤیچ
خیمینێز، هێڵ، سێنسی، ترۆفێرت
سكۆت، كرێستی
رایان، تاڤێرنەر، كرۆوپی
ئێڤانیڵسن



