عێراقکوردستان

گازی باکوور نزیکە خەونە گەورەکەی بکاتە راستی

ئامارێکی سەرنجراکێشی گازی باکوور لە خولی نایابی عێڕاق

Yariga App

یاریگا –

گازی باکوور سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا و نزیکە لەوەی خەونە گەورەکەی بکاتە راستی و سەرکەوێت بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

لە گەڕی 28ـی خولی نایابی عێڕاق، گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 0 لە یانەی رومادی بردەوە، چوارەم سەرکەوتنی بەدوای یەک بوو گازی باکوور تۆماری بکات و نزیکە خەونە گەورەکەی بکاتە راستی و سەرکەوێت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە وەرزی داهاتوو.

نوێنەرەکەی شاری کەرکووک بە راهێنەرایەتی قوسەی هاشم27 یارییە لە خولی نایابی عێڕاق شکستی نەهێناوە، دوایین شکستی گازی باکوور دەگەڕێتەوە بۆ 2 _ 10 _ 2025 یەکەم یاریی وەرزی نوێی کە بەرامبەر مەسافی باشوور بوو بە ئەنجامی 2 _ 1 دۆڕا، تا ئێستا 33 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵیشی لێ تۆمار کراوە.

گازی باکوور 57 خاڵی هەیە لە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی عێڕاق دێت، جیاوازی لەگەڵ حدوودی خاوەن پلەی سێیەم شەش خاڵە و لەگەڵ جۆلانی حاوەن ریزبەندی یەکەمیش شەش خاڵە، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی میوانداری نەفتی بەسڕە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button