کوردستانگرنگترین

فەرمی؛ شەقڵاوە بووە پاڵەوانی خولی پلەیەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی یانەی شەقڵاوە بووە پاڵەوانی وەرزی 2025/2026ـی خولی پلەیەکی کوردستان.

یانەی شەقڵاوە دوای یەکسانبوونی ئەمڕۆی لەگەڵ یانەی ئاڕاڕات 2-2، بەفەرمی بووە پاڵەوان و یەکەمجارە نازناوی خولی پلەیەکی کوردستان بەدەستدەهێنێت، یانەکە وەرزی داهاتوو بەشداریی خولی نایابی کوردستان دەکات.

شەقڵاوە لەم وەرزەی خولی پلەیەکی کوردستان لەکۆی 15 یاریی خاوەنی 10 بردنەوەیە، 4 یاریی یەکسانبووە و 1 یاریی دۆڕاوە و 34 خاڵی کۆکردووەتەوە و یەک گەڕ پێش کۆتایی خولەکە نازناوکەی یەکلایی کردووەتەوە.

هاوکات یانەی بابان دوای بردنەوەی ئەمڕۆی لە یانەی شێخان 3-2 بەفەرمی بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان سەرکەوت.

یانەی بابان لەم وەرزەی خولی پلەیەکی کوردستان لەکۆی 15 یاریی، 10 یاریی بردووەتەوە، 4 یاریی دۆڕاوە و یەک یاریی یەکسانبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button