فەرمی؛ دۆرتموند نوێکردنەوەی گرێبەستی شلۆتەربێکی راگەیاند

یاریگا –
نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆڕوسیا دۆرتموندی ئەڵمانی نوێکرەوە.
بۆڕووسیا دۆرتموند بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستی نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانییان تاوەکوو هاوینی 2031 نوێکردووەتەوە و نیکۆ لەگەڵ زەردەواڵەکان بەردەوام دەبێت.
Borussia Dortmund hat den Vertrag mit Nico Schlotterbeck bis 2031 verlängert. Der deutsche Nationalspieler unterschrieb an diesem Freitag seinen neuen Kontrakt. ✍️
Alle Infos:
▶️ https://t.co/DwQzo1x7KE pic.twitter.com/xGn4uA0Yoc— Borussia Dortmund (@BVB) April 10, 2026
گرێبەستەکەی شلۆتەربێک لە هاوینی 2027 بەسەردەچوو، ریال مەدرید، بارسێلۆنا و لیڤەرپوول چاویان لەسەری بوو و ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان دەکرد.
نیکۆ لە هاوینی 2022 بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ فرایبورگی جێهێشت و پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 155 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو بەرگریکارە 26 ساڵانییە لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە و لە گرێبەستە نوێیەکەی بڕگەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی جێگیرکراوە.



