
یاریگا –
لوچیانۆ سپالێتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس تاوەکوو 2028 نوێکردەوە.
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بە فەرمی کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و رایگەیاند کە گرێبەستیراهێنەری تیپەکە، لوچیانۆ سپالێتی، تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 نوێ کراوەتەوە.
✍️ Luciano Spalletti. Our Coach, our future 🤍🖤
🔗 https://t.co/ykPKG8CW21 pic.twitter.com/t9bJisC3SJ
— JuventusFC 🇬🇧🇺🇸 (@juventusfcen) April 10, 2026
دوای زنجیرەیەک ئەنجامی ئەرێنی و گۆڕانکاری لە شێوازی یارییکردنی تیپەکەدا، کارگێڕی یانەی یوڤێنتوس بڕیاریدا متمانەی تەواو بە پڕۆژە وەرزشییەکەی سپالێتی ببەخشێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوە فەرمییەکە، گرێبەستە نوێیەکەی سپالێتی تاوەکوو مانگی حوزەیرانی ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە یانەکە دەیەوێت سەقامگیرییەکی درێژخایە لە پێکهاتەی تیپەکەیدا دروستبکات.
سپالێتی کە پێشتر لەگەڵ ناپۆلی مێژووی تۆمارکردبوو، ئێستا ئەرکی گەڕانەوەی یوڤێنتوسی بۆ سەکۆی نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان گرتووەتە ئەستۆ. ئەم نوێکردنەوەیە لە کاتێکی گرنگدایە و ورەیەکی زۆر بە یاریزانان و هاندەرانی یانەکە دەبەخشێت بۆ کێبڕکێیەکانی داهاتوو.



