
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی جیڕۆنا بڵاوکرایەوە.
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری فەڕەنسی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی جیڕۆنا بانگهێشتکراوە، مێندی ئەمشەو چەند خولەکێک یاریی دەکات و بۆ یارییەکەی بایرن میونشن لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.
ئەمشەو 10ـی نیسانی 2026 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 31ـی لالیگا میوانداری جیڕۆنا دەکات و چوارشەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ئەڵمانیا دەبێتە میوانی بایرن میونشن.



