ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

جیرارد پیکێ پاڵپشتی پاو کوبارسی دەکات و پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ ئاتلێتیکۆ دەنێرێت

بەرگریکارەکەی پێشووی بلاوگرانا کوبارسی بە ئەفسانە ناودەبات

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی پاو کوبارسی، بەرگریکارە لاوەکەی بارسێلۆنا، بەهۆی کارتی سوور و شکستەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کەوتە ژێر فشارێکی زۆر، جیرارد پیکێی ئەفسانەی پێشووی یانەکە بە پەیامێکی کورت و کاریگەر پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتکردەوە.

کوبارسی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام، بەرپرسیاریەتی دەرکرانەکەی و شکستی یانەکەی گرتە ئەستۆ، بەڵام جیرارد پیکێ رێگەی نەدا لاوە 19 ساڵانەکە هەست بە تەنیایی بکات. پیکێ لە کۆمێنتێکدا کە لە ماوەی چەند خولەکێکدا بوو بە ترێند، بۆی نووسی؛ سەرت بەرز بکەرەوە ئەفسانە، لە یاری گەڕانەوەدا ئاتلێتیکۆ تێکدەشکێنن.


پێدانی نازناوی ئەفسانە لەلایەن یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووی بارسێلۆنا بە یاریزانێکی گەنج لە کاتی شکستی تیپەکەیدا، وەکوو پەیامێکی گەورەی متمانە سەیر دەکرێت. پیکێ نەک هەر بەرگری لە کوبارسی کرد، بەڵکوو بەڵێنی تێکشکاندنی ئاتلێتیکۆشی لە یاری گەڕانەوەدا بە هاندەران دا، ئەمەش کەشوهەوایەکی پڕ لە گڕوتینی لە ناو یانەکەدا دروستکردووە.

جیا لە پیکێ، پێدری و یاریزانانی دیکەی تیپەکەش دەستبەجێ هاتنە دەنگ و پاڵپشتی خۆیان بۆ کوبارسی دەربڕی، بەڵام وشەکانی پیکێ وەکوو ‘سپاردنی مەشخەڵەکە’ بوو لە ئەفسانەیەکی کۆنەوە بۆ بەرگریکارێکی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button