جەنەڕاڵ فێفێ دەگەڕێتەوە؛ مێندی چەکەکەکەی ئاربێلوا بۆ رووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن
مێندی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆلیس ئامادە دەکرێت

یاریگا –
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی ریال مەدرید، جارێکی دیکە دەبێتەوە بە هیوای یەکەمی مێرێنگی.
ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر جیرۆنا، مێندی دەگەڕێتەوە لاکێشەی سەوز بۆ ئەوەی دوا تاقیکردنەوەی جەستەیی بکات، پێش گەشتە مێژووییەکەی میونشن.
گرێبەستی بەهار؛ دیوارەکە گەڕایەوە
رۆژنامەی سپۆرت ـی کاتالوونی مێندی بە گرێبەستی بەهار بۆ ریال مەدرید ناودەبات. ئەزموونی رابردوو سەلماندوویەتی کە نەبوونی مێندی لە یارییە گەورەکاندا زیانی گەورەی بە لۆس بلانکۆس گەیاندووە؛ لە دوایین دوو ماڵئاوایی یانەکە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی، مێندی بەهۆی پێکانەوە ئامادەنەبوو، بەڵام ئامارەکان دەڵێن: مێندی ئەمساڵ لە هەر چوار یارییەکدا کە بەشدار بووە، ریال مەدرید سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

ئەرکە قورسەکە: راگرتنی مایکل ئۆلیس
ئامانجی سەرەکی ئالڤارۆ ئاربێلۆ، راهێنەری ریال مەدرید، ئەوەیە کە مێندی بۆ یاریی چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەر بایرن ئامادەبکات. لە یاریی چووندا، مایکل ئۆلیس کێشەی زۆری بۆ کارێراس دروستکرد، ئێستا ئەرکی راگرتنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بە مێندی دەسپێردرێت، کە لەناو ژووری جلگۆڕینی یانەی شاهانەدا بە بە ‘جەنەڕاڵ فێفێ’ دەناسرێت.
مێندی تەمەنی گەیشتووەتە 30 ساڵ و سەرەڕای پێکانە بەردەوامەکانی، هێشتا وەک دیوارێکی پۆڵایین سەیر دەکرێت کە کەس ناتوانێت لە یارییە یەکلاییکەرەوەکاندا جێگەی بگرێتەوە.



