ئیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا کۆدەبێتەوە

لە ئێستاوە پلانی داهاتوو دادەڕێژێت

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ئێستاوە پلانی داهاتوو دادەڕێژێت و چاوی لە گرێبەستی نوێیە. لەکاتێکدا تیپەکە سەرنجی لەسەر یارییەکانی داهاتووە، لە پشت پەردەشەوە کارەکان بەردەوامن.

ئاشکرایە ئاتلێتیکۆ بەدوای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستدا دەگەڕێت بۆ پڕۆژەی وەرزی 2026-2027، بە گوێرەی رۆژنامەی ئاس، مارک بێرنالی تەمەن 18 ساڵیش یەکێکە لەو یاریزانانەی کە بەدڵیانە. بێرنال بووەتە بەشێک لە پلانەکانی هانزی فلیک، بەڵام پێشبینی دەکرێت بارسێلۆنا لەم هاوینەدا هەندێک یاریزان بفرۆشێت، بۆیە ئاتلێتیکۆ لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات.

ئەو یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی بەرگرییە و توانای هێرشبەریشی هەیە، لە رووی جەستەییەوە بەهێزە و لە تۆپە بەرزەکاندا باشە. لەم وەرزەدا خاوەنی پێنج گۆەڵ، بەشداریی 28 یاریی کردووە کە 12 یارییان بەشێوەی سەرەکی بووە. مارک پێشتر ئاستێکی بەرزی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ نیشانداوە و دوو گۆڵی لە بردنەوەی 3-0ـی جامی شا تۆمار کردووە. هەر بۆیە ئەم هەینییە لەگەڵ یەکێک لە بریکارەکانی ئەستێرە لاوەکە کۆبووەتەوە، نرخی یاریزانەکەش لە بازاڕدا نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە.

وەرزی رابردوو، بێرنال تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆ بوو کە رێگری لە پێشکەوتنەکانی کرد، بەڵام بە بەهێزی گەڕایەوە. ئێستا ئەو لە قۆناخی چاکبوونەوەدایە لە پێکانێکی قولەپێی کە لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ تووشی بوو، ئەمەش وایکرد یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لەدەست بدات، هێشتا گومان لە بەشداریکردنی لە یاریی گەڕانەوەشدا هەیە.

ئەکادیمیای بارسێلۆنا (لاماسیا) بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی بەهرەمەندان، بەڵام یانەکە چەندین بژاردەی لە هێڵی ناوەڕاستدا هەیە وەک پێدری، گاڤی، مارک کاسادۆ و فرێنکی دی یۆنگ. بەهۆی ئەمەوە رەنگە فرۆشتنی رووبدات ئەگەر ئۆفەرێکی باشی پێبگات. هەروەها ناوی کاسادۆش لە مێرکاتۆکانی رابردوودا بە ئاتلێتیکۆوە بەسترابووەوە.

ئاتلێتیکۆ ئامادەیە وەبەرهێنانی گەورە لە هێڵی ناوەڕاستدا بکات. بۆ ئێستا یاریزانی وەک پابلۆ باریۆس و کۆکی و چەندانی دیکەیان هەیە. لەگەڵ هاتنی وەبەرهێنانی نوێ، ئەوان دەیانەوێت یاریزانی گەنج و بەهرەمەند بن کە توانای سەرکردایەتی و توانای درێژخایەنیان هەبێت، بێرنالیش بە تەواوی لەگەڵ ئەو تایبەتمەندییانەدا دەگونجێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button