ئه‌ڵمانیاگرنگترین

گورزێکی کوشندە؛ بایرن میونشن ئەستێرەیەکی گەورە بەهۆی پێکانەوە لەدەست دەدات

ماوەی دوورکەوتنەوەی نادیارە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی ئەستێرەی لاوی یانەکە، لێنارت کارڵی راگەیاند بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاریی بکات. لە بەیاننامەکەدا یانە باڤارییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لاوە 18 ساڵییەکە لە ماسوولکەی پشتەوەی رانیدا تووشی پچڕانی شانەیەکی ماسوولکەیی بووە.


بایرن میونشن لە هەفتەی 29ـی بۆندسلیگا سبەی 11ـی نیسان، کاتژمێر 19:30 بە کاتی هەولێر رووبەڕووی سان پاولی دەبێتەوە، کاڕڵ بۆ ئەو یارییە لە پێکهاتەی یانەکە دوورخراوەتەوە و چارەنووسی بۆ بەشدارییکردنی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە رۆژی چوارشەممە بەرامبەر ریال مەدرید نادیارە.

کاڕڵ ئەم وەرزە یەکێکە لە ناوە دیارەکانی ئەوروپا و ئەم وەرزە لاوەکەی باڤاریا بەشداریی 36 یاریی کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی بۆ هاوتیمەکانی دروست کردووە. هەروەها لە مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار بە تەمەنی 18 ساڵ، 1 مانگ و 5 ڕۆژیی، لەلایەن جولیان ناگلیزمانی راهێنەرەوە بانگێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا و لە دوو یاریی دۆستانەی بەرامبەر سویسرا و گانا بەشداریی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button