
یاریگا –
هاندەرانی مانچێستەر یونایتد ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی نوێبوونەوەی کاریگەرن لە یانەکەیان. هاری ماگوایەریش بۆ جارێکیتر جەخت روودانی ئەوە دەکاتەوە.
لەدوای رۆشتنی سێر ئالێکس فێرگسن لە 2013، یانەکە لەو نازناوە گەورانە دوورکەوتووەتەوە کە وەک یەکێک لە زلهێزە نێوخۆیی و ئەوروپیەکان رکابەریان بۆ دەکرد، بەتایبەت پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ. یانەکە لە 10 ساڵی رابردوودا تەنها 5 نازناویان بردووەتەوە کە ئەمانەن؛ دوو جامی یەکێتی ئینگلتەر، دوو جامی خولی ئەو وڵاتە و جارێکیش نازناوی یۆرۆپالیگ.
مانگی رابردوو هاری ماگوایەر موژدەیەکی گەورەی بە هاندەرانی شەیتانە سوورەکان دا کە ئەم هاوینە بێت دەستەوەستان نابن لە چالاکییەکانی گواستنەوە و نایاب دەبێت.
ماگوایەر موژدەیەکی گەورە بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەدات
بەرگریکارە ئینگلیزیەکە کە سێشەممەی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە، لە نوێترین لێدوانیدا خەختی لەسەر موژدەکەی بە هاندەرانی مان یو کردەوە و وتی
ئەم هاوینە بەراستی نایاب دەبێ، زۆر نایاب. ئێمە یاریزانی نوێمان پێویستە، کواڵیتی زیاترمان پێویستە. یاریزانگەلێکمان پێویستە بۆ پێکهاتەی سەرەکی.
دەربارەی کارکردن لەگەڵ مایکڵ کاریک کە دوای دوورخستنەوەی روبێن ئامۆریم پۆستەکەی پێدرا، ماگوایەر وتی
ئەو چەند مانگەی لەگەڵ راهێنەری نوێ، نایاب بوونە تا ئێستا. پێموایە ئیتر وا دەردەکەوێت یانەیەکی بەهێزین.
🚨 Harry Maguire: “This summer’s going to be BIG really, really big. We need MORE players, we need more QUALITY, we need players to come into the starting eleven”.
“We’ve had a great few months under the manager. I feel like the squad is starting to look like something that is a… pic.twitter.com/MCS4qQ2d1d
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 9, 2026
ئەم وەرزە مانچێستەر یونایتد تەنها لە کێبڕکێ نێوخۆییەکانی ئینگلتەرا رکابەرایەتی دەکرد. دوای بێهیوابوونی لە سەرجەم نازناوەکان لەسەردەستی ئامۆریم، نزیک بوون لەوەی نەتوانن سەربکەون بۆ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی وەرزی داهاتوو تا هاتنی کاریک گەیاندنی بە پلەی سێیەم کە هیوایەکی گەورەیان هەیە بۆ دەستخستنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ.



