
یاریگا –
دوای لێدوانەکانی ئێنزۆ فێرناندێز لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو کاتێک رایگەیاند “مەدرید، بۆینس ئایرسم بیردەخاتەوە” کە بووەهۆی نیگەرانی بەرپرسانی بلووز لە ئەستێرە ئەرجەنتنیەکە، ئێستا دۆخەکە هێور بووەتەوە.
ئێنزۆ لە زستانی 2023 وەک پاڵەوانی مۆندیال لە بێنفیکاوە گواسترایەوە بۆ ستامفۆردبریج بە گرێبەستێکی هەشت ساڵ و نیو و بەهای 106 ملیۆن یۆرۆ. ناوبراو بە ماوەیەکی کەم توانی ئاستی خۆی لەگەڵ کەشوهەوای تۆپی پێی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت. بەوەش ناوەڕاستکارەکە وەک یەکێک لە ئامانجەکانی ریال مەدرید ناوی دەهات بەتایبەت لەدوای رۆشتنی تۆنی کرووس و دواتریش لوکا مۆدریچ. هەربۆیە لێدوانەکەشی وەک پێدانی گڵۆپی سەوز لێکدرایەوە بە بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە.
پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ ریال مەدرید؛ ئێنزۆ شاری دڵخوازی ئاشکرا دەکات
لێدوانەکانی کاپتنەکەی بلووز بە ئاستێک یانەکەی نیگەرانکرد، بۆ یارییەک سڕیان کرد.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە خاڤیێر پاستۆری بریکاری فێرناندێز بە TopMercatoی راگەیاندووە، ئاشتەوایی لەنێوان یانەکە و یاریزانەکە ئەنجامدراوە. پاستۆری وتی
ئێمە لەگەڵ چێڵسی لەسەر پەڕەیەکین. دوێنێ ئاشتەواییمان ئەنجام دا. بەراستی هیچ کێشەیەک نەبوو. ئێمە دۆخەکەمان روونکردەوە.
دەربارەی لێدوانەکانی ئێنزۆ، ئەو بریکارە جەختیکردەوە
لێدوانەکانی بێ نیاز بوون کە ببێتەهۆی دروستبوونی کێشە لە چێڵسی. ئەو کاپتنە، یەکێکە لە سەرکردەکانی تیمەکە. ئەم وەرزە باشترینی خۆی لەنێو یاریگادا پیشانداوە.
🚨 Enzo Fernández agent Javier Pastore: “We’re on the same page with Chelsea. We made peace yesterday. There were never really any problems. We cleared the air”.
“His statement were without any intention of causing problems at Chelsea. He’s the captain, one of the team’s… pic.twitter.com/ih3ZE5xZB9
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 9, 2026



