بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پێشهات دەربارەی ئامانجە لەمێژینەکەی ریال مەدرید لە لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی نوێ لەبارەی ئامانجە لەمێژینەکەی ریال مەدرید کە ئەستێرەیەکی لیڤەرپوولە، روویداوە و یانە ئیسپانیەکە بەیەکجاریی بێهیوا دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول ئێستا لە هەرکاتێ نزیکترە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی تەواوەتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئیبراهیما کۆناتێ.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ماوەیەکی زۆر ئامانجی ریال مەدرید بوو، بەڵام لایەنی ئینگلیزی هیچ ئاماژەیەکیان بە روونی نەدەدا بە هێشتنەوەی لە ئانفێڵد یاخود بەڕێکردنی لەم هاوینە. هەربۆیە شاهانەکان لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو لە گواستنەوەی کشانەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە لە ئێستادا گفتوگۆیەکان لەنێوان کارگێڕی رێدز و یاریزانە 26 ساڵیەکە پێشکەوتنی باش بەخۆوەدەبینێ.


کۆناتێ کە ساڵی 2021 لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانیەوە گواسترایەوە بۆ لیڤەرپوول، گرێبەستەکەی ئێستای لەم هاوینە بەسەردەچێت. جگە لە ریال مەدرید، یانەی دیکەی زلهێز وەک پاریس سانجێرمان چاویان لە گواستنەوەی بوو. هەربۆیە بەرپرسانی لیڤەرپوول کەوتنەخۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ترسی لەدەستدانی ئەستێرەکەی دڵی بەرگریی کە وەک یاریزانی ئازاد ئانفێڵد جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button