ئینگلتەرا

بەپەلە، ئەستێرەیەک بەیەکجاریی ریزەکانی لیڤەرپوول جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

ئاندرو رۆبێرتسن لە کۆتایی ئەم وەرزە بەیەکجاریی ریزەکانی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی چەند بڵاوکراوەیەک لە پێگە فەرمییەکانی لیڤەرپوولەوە کە هاوکات ڤیدیۆی لێدوانەکانی ئەستێرە سکۆتلەندییەکەشیان بڵاوکردووەتەوە، رۆشتنی رۆبێرتسنیان لە ئانفیڵد راگەیاند.


بەرگریکارەکە کە ئێستا تەمەنی 32 ساڵە، لە ساڵی 2017 لە یانەی هەڵ سیتی ئینگلزیەوە پەیوەندی بە ریزەکانی رێدز کرد. بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە ئانفێڵد وەک یەکێک لە رەگەزە سەرەکییەکانی بردنەوەی نازناوە گرنگەکانی لیڤەر دادەنرێت.

لە بەشێکی لێدوانی راگەیاندنی رۆشتنەکەیدا ئاندی وتی

جێهێشتنی یانەیەکی وەک لیڤەرپوول هەروا ئاسان نییە. تۆ دەزانی، ئەم یانەیە بووەتە بەشێکی گەورەی ژیانی خۆم و خانەوادەکەم. بەڵام دەزانم تۆپی پێ رێچگەی خۆی دەگرێت، تیمەکان رێچکەی خۆیان دەگرن. بۆیە پێموایە ئێستا ئیتر کاتی ئەوە هاتووە منیش بڕۆم. هەمیشە تەماشای یادگارییە نایابەکان دەکەمەوە لەگەڵ ئەم یانەیە. من بۆ ماوەی نۆ ساڵ دڵ و رۆحم بە یانەکە بەخشی و هیچ پەشیمانیەکی ئەوتۆشم نییە.

 

لە ماوەی ئەو 9 ساڵە، ئاندرو توانی 9 نازناو بباتەوە کە گرنگترینیان دووجار پرێمەرلیگ و جارێک چامپیۆنزلیگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button