بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆ دەگرم؛ کوبارسی بێدەنگی دەشکێنێت
هەرگیز کۆڵ نادەین

یاریگا –
بەرگریکارە لاوەکەی بارسێلۆنا دوای کرانە دەرەوەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دانی بەوەدانا کە یەک سات هەموو شتێک دەگۆڕێت.
دوای شكستی 2-0 لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، پاو کوبارسی لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و بۆ ئەنجامەکە لۆمەی خۆی دەکات. کارتە سوورەکەی کاتێک ئەنجامی یارییەکە 0-0 بوو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر یارییەکە هەبوو.
کوبارسی نوسیوویەتی:
یەک کردار یارییەکە دەگۆڕێت، ئەمە تۆپی پێیە و من بەرپرسیارییەتی ئەنجامەکە لە ئەستۆ دەگرم. هێشتا رێگایەکی زۆرمان لە پێش ماوە و زیاتر لە هەموو کاتێک یەکگرتووترین. ئێمە خێزانێکین و هەمیشە ئەمەمان نیشانداوە. بە رەنج و ویستمان، هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نادەین.
View this post on Instagram
ئەگەرچی لە یاریی گەڕانەوەدا یاریی ناکات، کوبارسی کەسایەتییەکی گەورەی بە داننان بە هەڵەکەیدا نیشاندا و هانی هاندەران دەدات بەردەوام باوەڕیان بە گەڕانەوە هەبێت. پەیامەکەی کوبارسی لەلایەن هاندەرانەوە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا و زیاتر لە 330 هەزار لایک و 13 هەزار کۆمێنتی ئەرێنی تەنیا لە سێ کاتژمێردا بۆ هاتووە.



