ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی گەورەی بارسێلۆنا گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

فرێنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی گەڕایەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فرێنکی دی یۆنگ بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای کردووە، لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یاریکردن ئامادەیە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل چەند خولەکێک یاریی دەکات و بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەتەواوی ئامادە دەبێت.

ناوەڕاستکارە 28 ساڵانییەکە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە بەهۆی پێکان دابڕاوە و زیاتر لە 40 رۆژە بەشداریی هیچ یارییەکەی بارسای نەکردووە.

سێشەممەی داهاتوو 14ـی نیسان، بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button