
یاریگا –
بە شێوەیەکی فەرمی و پشتبەست بەو خشتە کاتییەی کە پێشتر دیاری کرابوو، لیژنەی هەڵبژاردنەکان لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، کۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی داواکاریی بهربژێرهكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی یەکێتییەکە راگەیاند.
کۆتایی وادەی یاسایی
لیژنەی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمیی دوێنی چوارشەممە،8-4-2026، دەرگای خۆپاڵاوتن بەڕووی هەموو ئەو کەسانەدا داخرا کە ئارەزوویان بۆ کورسییەکانی سەرۆکایەتی و ئەندامێتیی یەکێتییەکە هەبوو.
بەپێی ڕاگەیەندوێك كه فیدراسیۆن بڵاویكردووتهوه، لەم ساتەوە بەدواوە هیچ داواکاری و فایلێکی نوێ بۆ خۆپاڵاوتن لە ژێر هیچ پاساوێکدا وەرناگیرێت.
قۆناخی داهاتوو: وردبینی و یەکلاکردنەوە
دوای داخرانی دەرگای خۆپاڵاوتن، لیژنەی هەڵبژاردنەکان قۆناخێکی نوێ و هەستیار دەست پێ دەکات، ئەویش پرۆسەی وردبینیکردنی (تدقیق) دۆسیە و بەڵگەنامەکانی بهربژێرهكانه. لەم قۆناخەدا، لیژنەکە دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە ئایا بهربژێرهكان هەموو مەرجە یاسایی و وەرزشییەکانیان تێدایە بۆ ئەوەی بچنە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانەوە یاخود نا.
کێبڕکێیەکی توند لە ئارادایە
داخرانی دەرگای خۆپاڵاوتن لە کاتێکدایە کە شەقامی وەرزشیی عێراق بە توندی چاوەڕێی لیستە کۆتاییەکان دەکات، بەتایبەت کە ململانێیەکی گەورە لەسەر پۆستی سەرۆک و جێگرەکان ههیه و چەندین ناوی دیار و ناسراو هاتوونەتە ناو كێبركێكهوه.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، لیژنەی هەڵبژاردنەکان لیستی سەرەتایی ناوی بهربژێره قبوڵکراوەکان بڵاوبکاتەوە، پێش ئەوەی دەرگای تانەگرتن (الطعون) بکرێتەوە.
ههڵبژاردانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاره له 23ـی مانگی داهاتوو به چاودێری نوێنهرانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و ئاسیا بكرێت.



