عێراقکوردستان

بەڵێنێک لە راهێنەری نەورۆزەوە بۆ هاندەرانی یانەکە

نەورۆز سوودی لە یاریگای خۆی وەرنەگرت

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز نەیتووانی سوود لە یاریگا و پاڵپشتی هاندەرانی وەربگرێت و لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر کەرخ یەکسان بوو، راهێنەری سوور پۆشەکانیش بەڵێنێک بە هاندەران دەدات.

لە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی بەبێ گۆڵ لەگەڵ کەرخ یەکسان بوو، دووەم یاریی بەدوای یەکە نەورۆز تووشی یەکسان بوون دەبێت دوای یەکسان بوونەکەی هەفتەی رابردووی بەرامبەر دیالا.

جگە لە لەدەستدانی دووخاڵی گرینگ، نەورۆز لە یاریی داهاتوو بێبەش دەبێت لە توانای پاوڵ کۆمۆلافێی هێرشبەری دوای ئەوەی لە خولەکی 88 بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

وەلی کەریم، راهێنەری سوورپۆشەکانی سلێمانی دوای یارییەکە هۆکاری یەکسان بوونەکەیانی باسکرد و بەڵێنێکیشی بە هاندەرانی یانەکەدا:

ئەوەی پێویست بوو لە یارییەکە نەمانتووانی بیکەین و لە ئاستێکی خراپدا بووین، یاریزانەکان نەیانتووانی سێ جاریش تۆپ ئاڵوگۆڕکەن لە نێوخۆیاندا، تەنها یارییمان لەسەر هاوێشتنی تۆپی درێژ و بەرز دەکرد بۆ نێو بەرگریکارانی تیپی بەرامبەر، دوو خاڵی گرینگمان لە دەستدا لە نێو یاریگای خۆمان، بەڵێن بێت لە یارییەکانی داهاتوو قەرەبووی بکەینەوە و دڵی هاندەرانمان خۆش بکەینەوە.

نەورۆز بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت، گەڕی داهاتوو هەر لە یاریگای خۆی رووبەڕووی مینا دەبێتەوە، کەرخیش 45 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button