ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێش یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ سووکایەتی بە موسڵمانان دەکرێت

دیمەنی شەرمەزارکەر باڵی بەسەر ئیسپانیادا کێشاوە

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی هەفتەیەکدا سێیەمجارە لە ئیسپانیا سووکایەتی بە موسڵمانان دەکرێت و پێش یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دیاردە شەرمەزارکەرەکە دووبارە بووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کاتالوونی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت بەشێک لە هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەر لە یارییەکە بەرامبەر بارسێلۆنا سووکایەتی بە موسڵمانان دەکەن و دەڵێن؛ “ئەوەی هەڵنەپەڕێت موسڵمانە“.

لەماوەی هەفتەیەکدا ئەمە سێیەمجارە هەمان رووداو دووبارە دەبێتەوە، سێشەممەی رابردوو بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید لە نزیک یاریگای بێرنابیۆ هەمان کاریان کردبوو.

پێشتر و لە 31ـی ئادار لە یاریی نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی میسڕ کە یارییەکە لە کاتالوونیا بەڕێوەچوو هاندەرانی ئیسپانیا بەهەمان درووشمیان بەکارهێنا، بەو هۆیە لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی لەسەر رووداوەکە دەربڕی.

شۆکێکی گەورە؛ هاندەرانی ریال مەدرید سووکایەتی بە موسڵمانان دەکەن

بابەتی زیاتر

Back to top button