ئارنە سڵۆت ئامارێکی خراپی بە بیری هاندەرانی لیڤەرپوولدا هێنایەوە

یاریگا –
ئەمشەو لیڤەرپوول درێژەی دا بە ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی و 2-0 بەرامبەر پاریس سانجێرمان دووچاری شکست هات لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
لیڤەرپوول بە راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆت کە دووەم وەرزیەتی راهێنەرایەتێکەیەتی لەگەڵ یانەکە، تاکە هیوایەک هەیانبوو بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بوو لەم وەرزە، بەوپێیەی لە سەرجەم لێبڕکێ نێوخۆییەکانی ئینگلتەر بێهیوا بووە.
دۆرانەکەی ئەمشەوی رێدز، چوارم یاریی بوو لەسەریەک نەتوانن بردنەوە تۆماربکەن لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا. ئەمشەویش لە فەڕەنسا تەنها بە ئەنجام نەدۆڕان، بەڵکوو ئاستێکی ئێجگار لاوازیان پیشاندا بەرامبەر کوڕانی لویس ئێنریکی.
داتا و ژمارەکانی یارییەکە دەریدەخەن کە لیڤەرپوول بەدرێژایی یارییەکە تاکە یەک لێدانیشی نەبووە بۆ نێو خانەی گۆڵی پاریسییەکان.
سەرباری ئەوەش، تا فیکەی کۆتایی وەک تیمێکی بەرگریکار دەرکەوتن ئەگەرچی پێویستیان بە گۆڵ بوو بۆ کەمکردنەوەی ئەنجامی یاریی چوون و خۆڕێکخستنەوە بۆ نێو ئانفیڵد. تەنها 26%ی یارییەکە تۆپیان لابوو. لە رووی ژمارە پاسەکانیشیانەوە، پی ئێس جی ئەوپەڕی باڵادەستی خۆی سەلماندبوو، بەجۆرێک یاریزانەکانی ئێنریکی 733 پاسیان لەنێوان خۆیاندا گۆڕیەوە، لەکاتێکدا کوڕانی ئارنە سڵۆت تەنها 255 پاسیان بە یەکتردا. لەوەش تەنها 78%ی پاسەکانیان دروستبوو، لە بەرامبەردا پاڵەوانانی وەرزی رابردوو بە رێژەی 93%ی پاسەکانیان ورد و دروستبوو.
لێنەدانی تاکە یەک شووت بۆ نێو خانەی گۆڵی رکابەرەکانیان لە چامپیۆنزلیگ، 6 ساڵ پێش ئێستا روویدابوو بەرامبەر یانەی ئاتاڵانتا.
ئەو ئامارە خراپانەبوو کە وای لە جێمی کاراگێری ئەفسانەی یانەکە کرد دوای یارییەکە رەخنەی راشکاوانە لە لیڤەرپوول بگرێت و بڵێت
ئەم ئەنجامەی ئەمشەو بۆ لیڤەرپوول بە راستی نایاب بوو،چونکە دەبوو 5 یان 6-0 بوایە بۆ پی ئێس جی. یارییەکە وەک وابوو سەیری تیمێک بکەیت لە ئاستەکانی خوارەوەی خولەکانی تۆپی پێ.
Jamie Carragher on CBS:
“Its actually a great result for Liverpool. Should’ve been 5 or 6 [to PSG]. That was like watching a team from a lower division. The gulf between the 2 teams was absolutely startling. Arne Slot went at it with a back 5, all wrong.”pic.twitter.com/adMlGsI4N1
— Kyama ⚽ (@ElijahKyama_) April 8, 2026



