چامپیۆنزلیگگرنگترین

هانزی فلیک باس لە ستەمی ناوبژیوان و ڤار دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک ڕەخنە لە بڕیارە ناوبژیوانیەکان و ڤاریش دەگرێت دوای دۆڕاندنەکەی ئەمشەوی تیمەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید.

ئەمشەو بارسێلۆنا لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێو یاریگای کامپ نو میوانداریی ئاتلێتیکۆی کرد و 0-2 بە میوانە مەدریدیەکەی دۆڕا. لەو یارییەی کە تێیدا پاو کوبارسی بەهۆی فاوڵێکەوە لەدژی جولیانۆ سیمیۆنی بە کارتی سوور کرایەدەرەوە و، خولیان ئالڤارێز سوودی لە تۆپە جێگیرەکە وەرگرت و لە خولەکی 45 به لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب تۆڕی کەتەلۆنیەکانی هەژاند. لە گێمی راهێنەرانیشدا سیمیۆنی باڵادەستی خۆی سەلماند و لە خولەکی 70 ئالێکساندەر سۆرلۆتی کە وەک یەدەک بەشدریپێکرا، ئەنجامەکەی گۆڕی بۆ 0-2.

دوای یارییەکە راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بارسا ڕەخنەی توندی لە بڕیارەکانی ناوبژیوان و ڤار گرت و وتی

ئێمە لێدانێکی سزای ڕوونمان هەبوو بۆمان هەژمار نەکرا. دووەم کارتی زەرد بۆ ئاتلێتی هەبوو، ناوبژیوان پێی نەدا. ئیتر سوودی ڤار چییه؟ من هیچ لەمە تێناگەم.

 

دەربارەی کرانەدەرەوەی کوبارسیش کە ناوبژیوان بە گەڕانەوە بۆ ڤار بڕیارەکەی دا، فلیک وتی

تەنانەت هیچ دڵنیانیم لەوەی کە کوبارسی شایەنی کارتی سوور بووبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button