ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتایی بە دێوەزمەکەی نێو کامپ نو هێنا

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتایی بە گرێکوێرەی نێو یاریگای کامپ نو هێنا کاتێ ئەمشەو لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی 0-2 لە بارسێلۆنای بردەوە.

گۆڵەکانی ئاتلێتی لە خولەکی 45 و 70 لەلایەن خولیان ئالڤارێز و ئالێکساندەر سۆرلۆت تۆمارکران. بەوەش ئەرکی بارسایان بۆ یاری گەڕانەوە قورسترکرد. بەوپێیەی یانە کەتەلۆنیەکە جگە لە بێبەشبوونی لە تواناکانی رافینیا بۆ چەند هەفتەیەک کە ئەمشەو ئامادەنەبوونی بە تیمەکەی هانزی فلیکەوە دیاربوو، هاوکات بەهۆی ئەو کارتە سوورەی ئەمشەو پاو کوبارسی وەریگرت، بێبەش دەبێت لە تواناکانی ئەو بەرگریکارە ئیسپانیە لە جەنگی یەکلاکردنەوەی نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ.

ئەو بردنەوەیە بۆ هاندەرانی ئاتلیتیکۆ مەدرید بەگشتی و دیێگۆ سیمیۆنی بەتایبەتی چێژێكی گەورەی هەبوو. بەوپێیەی بۆ یەکەمین جار لە 20 ساڵی رابردوودا توانیان لەنێو یاریگای کامپ نو سەرکەوتن تۆماربکەن.

دوایین بردنەوەی یانە مەدریدیەکە لەنێو خاکی کەتەلۆنیەکان، دەگەڕێتەوە بۆ 5ی فێبرایەر/شوباتی 2006.

بەدرێژایی ئەو ماوەیە تا پێش یارییەکەی ئەمشەو، هەردوو یانە 25 جار رووبەروو بووبوونەوە. بارسا لە 17 یاریی سەرکەوتنی تۆمارکردبوو بەسەر میوانەکەیدا. لەوە 8 یاریی نێوانیشیان بە یەکسانبوون کۆتایی هاتبوو.

هاوکات ئەوە یەکەمین بردنەوەی سیمیۆنی بوو بەسەر بلاوگرانادا لەنێو کامپنو لە ماوەی 15 ساڵی راهێنەرایەتیدا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button